پەرلەمان، بانگهێشتی ئەندامانی ده‌كات بۆ دانیشتنی رۆژی یەک شەممە

دوایین نوێکردنەوە 2020-01-09 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

ھەولێر-KDP.info- لە نووسراوێکی رەسمیدا کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە و واژۆی سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، داوا لە گشت پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم دەکات، کە پێش نیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە ئامادەی دانیشتنی ژمارە ١٣ی ئاسایی پەرلەمان بن.

دەقی بانگهێشتنامەکە:

پشت بەستن بە حوکمی بڕگەی سێیەم لە ماددەی ١٨ی پەیڕوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانی_ عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەکانی پەرلەمان بکەین بۆ دانیشتنی ژمارە ١٣ی ئاسایی ساڵی یەکەم لە خولی هەڵبژرادنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان_ عێراق، لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ١٢ی ١ی ٢٠٢٠، تکایە لە کاتی دیاریکراودا ئامادە بن.

 

لەگەڵ رێزدا

د. رێواز فایەق حسێن

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان_ عێراق