ھەڤاڵی بەڕێز سەربەست بامەڕنی
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتان، خاتوو (لەیلا سلێمان بامەڕنی)ـمان بیست.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان