لە دوێنێ 23/8/2020، سەرۆكی پێشووی شارەوانی ھەڵەبجە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە، كەسوكاری لە ھەوڵدان بۆ زانینی زانیاری لەبارەیەوە. بەگوێرەی زانیارییەكان خدر کەریم، سەرۆكی پێشووی شارەوانی ھەڵەبجە لە دوێنێوە لەماڵ چووەتە دەرەوەو نەگەڕاوەتەوە. کەسوکارەکەی داوا دەکەن دامودەزگا ئەمنییەكان و خەڵكی ناوچەكە هاوکاریان بن بۆ سۆراغكردن و دەسكەوتنی زانیاری لەبارەیەوە.
The post سەرۆكی پێشووی شارەوانی ھەڵەبجە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە appeared first on ئاژانسی پەیامنێر.