هەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٠/١/٩ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دەیڤد شنکەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیك کرد.
لە دیدارەکەدا کە ستیڤن فەیگن کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەیبوو، دوا پەرەسەندنەکانی عێراق وناوچەکە تاوتوێ کرا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی لە گرژبوونی بارودۆخی ناوچەکە لە ئەنجامی رووداوەکانی ئەم دواییە دەربڕی و جەختیشی لە سەر هێورکردنەوەی بارودۆخەکە کردەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئارامکردنەوەی بارودۆخی عێراق و هاتنەئارای حکومەتێکی کارا و بەرپرسیار لە بەغدا کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەرێم هەبێت و رێز لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێت.