خەندان-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك له‌هێزه‌كانیان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان سه‌ڵاحه‌دین- كه‌ركوك بڵاوهپێكردوه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرایكرد: به‌شێكی لیوای 21ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ پاراستنی ناوچه سنوریه‌كانی نێوان هه‌ردو پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركوك بڵاوه‌ی پێكراوه، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌منیه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ڕێگه‌یه‌وه هاتوچۆ ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی ڕونكردۆته‌وه كه ژماره‌یه‌ك له‌پاشماوه‌كانی تیرۆرستانی داعش له‌و ناوچه سنوریانه‌ی بینراون ئامانجیش له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كه پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌یه لهجموجۆڵهكانی داعش.