مەزلوم كۆبانی داوای چارەنوسی 3286 رفێنراوی رۆژئاڤای كوردستان دەكات

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-10 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

مەزلوم كۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند،"3286 هاوڵاتی رۆژئاڤای كوردستان لەلایەن داعش و هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی نزیك توركیا و رژێمی سوریاوە رفێنراون و داوا دەكەین چارەنوسیان دیاریی بكرێت."

مەزلوم كۆبانی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی،"3286 لە ناوچەكانی كۆبانی و عەفرین و جزیرە رفێنراون، بە جۆرێك داعش 544 هاوڵاتی و هێزەكانی ناو هاوپەیمانی نیشتیمانی 2368 كەس و 374 كەسی دیكەش لەلایەن دەزگا ئەمنیەكانی رژێمی سوریاوە رفێنراون و لە هەرێمەكانی ژێر دەسەڵاتی ئێمەش 8 كەس رفێنراون.

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات داواشیكرد كە لەرێگەی لێژنەیەكەوە لێكۆڵینەوە بۆ ئاشكراكردنی چارەسنوری ئەو بێسەرو شوێنانە ئەنجام بدرێت و لەرێگەی دەزگا راگەیاندنەكانەوە زۆر بە خێرایی بۆ  رای گشتی رابگەیەنرێت.