پیرۆزبایینامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس)

دوایین نوێکردنەوە 2020-01-10 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس) ی کاکەییەکان کە رێککەوتی ئەمڕۆیە و دوای تەواوبوونی سێ رۆژی بە رۆژووبوونە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی :

پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خوشک وبرا کاکەییەکانمان(یارسان) دەکەم بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران. هیوادارم جەژنەکەیان لە خۆشی و کامەرانیدا بەسەر ببەن. کاکەییەکان (یارسان) پێکهاتەیەکی رەسەنی نەتەوەی کوردن و لە ژێر سایەی ئەو بەیەکەوەژیانە ئاینی و نەتەوەییەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، مافەکانیان پارێزراو دەبێت .

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/1/10