سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

دوایین نوێکردنەوە 2020-01-10 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- وەزیری وزەی ئەمەریکا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ وەبەرهینانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان .

ئەمڕۆ هەینی 2020/1/10 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دان برولێی وەزیری وزەی ئەمەریکا گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرد، بە تایبەتی لە بواری وزەدا.

وەزیری وزەی ئەمەریکا ، ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ وەبەرهینانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان كە کۆمپانیاکانی وزەی ئەمەریکا رۆڵێکی کاراتر بگێڕن لە گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوولادا ، بۆ ئەم مەبەستەش لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبن.