شاندێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی گەیشتە هەولێر

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-11 00:00:00 - سەرچاوە: خواکوڕك

کەمێك لەمەوبەر، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراقی فیدراڵ، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتنە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان. عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق، بە یاوەریی شاندێکی باڵای حکوومەتی عێراق، گەیشتە هەولێر و چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات. هه‌واڵه‌كه‌ نوێده‌كرێته‌وه‌….