مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌دان و بارودۆخی ئێستای عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ دۆخی ئێستا تاوتوێده‌كه‌ن. سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێرو له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
دوا نوێکردنەوە: 2020-01-11 00:00:00 - سەرچاوە: خواکوڕك