بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو سەید ئەحمەد باسەڕەیی
خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان (سەید ئەحمەد باسەڕەیی).
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم كەسوكار و دۆست و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو و خزمانی باسەرە دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان