مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەید ئەحمەد باسەڕەیی دەكات

دوایین نوێکردنەوە 2019-12-01 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو سەید ئەحمەد باسەڕەیی

خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان (سەید ئەحمەد باسەڕەیی).

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم كەسوكار و دۆست و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو و خزمانی باسەرە دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواكارین‌ سەبووری و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

 

اناللە وانا الیە راجعون

 مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان