پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی قەشەی کۆیە و هەرمۆتە

دوایین نوێکردنەوە 2020-01-11 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، پرسەنامەیەکی ئاراستەی مەتران بەشار مەتی وەردە سەرۆکی ئەساقیفەی کلدانی و بنەماڵەی قەشە (دنحا تۆما یوسف ) قەشەی کۆیە و هەرمۆتە کرد کە ئەمڕۆ بە رووداوێکی دڵتەزێنی ئۆتۆمبێل لە نێوان هەولێر و کۆیە، گیانی لە دەستدا .

ئەمەش دەقی پرسەنامەکەیە :

رێزدار مەتران مار بەشار مەتی وەردە سەرۆکی ئەساقیفەی ئیبارشیەی ئەربیلی کلدانی


بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی  قەشە دنحا تۆما یوسف ، قەشەی (کۆیە و هەرمۆتە)ی کەنیسەی کلدانی کاسۆلیکیم بیست ، کە بە رووداوێکی دڵتەزێن مالئاوایی کرد. بەو بۆنە خەمناکەوە ، پرسە و سەرەخۆشیی لە بەڕێزتان و  بنەماڵەی کۆچکردوو و کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین. خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری  ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان