یەکێتی ئەوروپا 31 بەرپرسی باڵای بێلاڕوس دەخاتە لیستی ڕەشەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-09-07 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

سێ دیبلۆماتکاری ئەوروپی دەڵێن وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بێلاڕوس کە ڕۆژئاوا پێی وایە ساختەکاری تیادا کراوە، یەکێتی ئەوروپا بەنیازە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی 9 سزای ئابووری بسەپێنێت بەسەر 31 بەرپرسی باڵای بێلاڕوسدا بە وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەشەوە