دیجیتاڵ میدیای سپێده
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەرپرسانی هەرێم ئەگەر بۆیان بچێتەسەر ئەوا لێبڕینی موچە زیاتر دەكەن و پاشەكەوت و لێبڕین لە هەرێم بوو بە نەریت.
د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان له لێدوانێكیدا بە سایتی كوردیوی ڕاگەیاندووه: لێبرین و دەستكاریكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلای دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆتە باوەڕو ئەگەر بۆیان بچێتەسەر زیاتر لە 21% لە موچە دەبڕن.
ئهوهشی راگهیاندووه: لای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پارەش هەبێت حكومەت موچە هەر بەتەواوی ناداتە موچەخۆران و لێبڕینی موچە هەر بەردەوام دەبێت.