سبەی كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر دەكات

دوا نوێکردنەوە: 2020-09-09 00:00:00 - سەرچاوە: په‌یامنێر

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی هەرێمی کوردستان دەکات. وابڕیارە سبەی پێنجشەممە ١٠ی٩ی٢٠٢٠، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سەردانی هەولێر بکات و پەیوەندییەکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كات. یه‌كه‌مجاره‌ مسته‌فا كازمی دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كات.

The post سبەی كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر دەكات appeared first on ئاژانسی پەیامنێر.