تادێت ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگایدھۆك له زیادبووندایه و زۆرێك لە توشبووان، دۆخیتەندروستیان خراپە و پێویستیان بە پلازمایه تووشبووان ھانا بۆ ئەو كەسانە دەبەن، كە كۆرۆنایانتێپەڕاندووە و داوایان لێدەكەن، به به‌خشینی پلازمایخوێن ژیانیان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه. هاوكات پزیشكانیش هه‌مان داواكاری ئاراسته‌ی ئه‌وكه‌سانه ده‌كه‌ن كه له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه، دكتۆر موئهیهدئاغالی، سه‌رپه‌رشتیاری چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانیكۆرۆنا له دهۆك ده‌ڵێت: ژماره‌یه‌كی زۆری تووشبووان له‌نه‌خۆشخانه پێویستییان به پلازمای خوێنه. نه‌بوونی پلازمای خوێن كێشه‌ی سه‌ره‌كییه بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و تووشبووانه‌ی له دۆخێكی خه‌راپدان،له‌كاتێكدا 2 هه‌زار و 423 كه‌س له سنووری ئه‌وپارێزگایه به ته‌واوی له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا ته‌نیا 50 كه‌س پلازمای خوێنییان به تووشبووانبهخشیوە.
The post زۆرێک لە تووشبووانی کۆڕۆنا لە دھۆک تەندروستیان ناجێگیرە appeared first on ئاژانسی پەیامنێر.