دیجیتاڵ میدیاى سپێده
كامل عەبدولقادر بریندارى چهكى كیمیایی ههڵهبجه، لە پەیامێكدا كه ئاراستهى فرسەت سۆفی پارێزگارى ههولێر كردووه، داواى لێدهكات ئاسانكارى بۆ بكهن بۆ وهرگرتنى ڤیزا بۆ خێزانهكهى به مهبهستى چارهسهر له وڵاتى ئهڵمانیا.
له پهیامهكهیدا هاتووه، لە ئێستادا بەتەنها لە شوقەیەکدا ژیان دەبەمەسەر لە شاری ئێسن لە ئەڵمانیا، کاری ڕۆژانەم لەدەرەوە خەڵکی لەبەرخوا بۆم ڕایی دەکەن، بەڵام لە کاتێکدا گەورەترین و سەختترین نەشتەرگەریم بۆ ئەنجام دراوەو چاندنی سیەکانم بۆ کراوەو پێویست بوو خزمەتی تایبەتی بکرێم خۆم بۆ خۆم کارەکانی ڕۆژانەم لە ماڵەوە ئەنجام دەدەم کە ئەمەش کاریگەری دەروونی و جەستەیی گەورەی لەسەر دروست کردووم و خەریکە پەتی ئارامگرتنم دەپچڕێنێ.
ئاماژهى بهوهشكردووه، هەوڵی زۆرمداو تکای زۆرم کرد ڤیزەی ئەڵمانیا بۆ منداڵەکانم دەستەبەر بکەن تا بێن بەهانامەوە؛ بەڵام کەس خۆی نەکرد بە خاوەنی ئەم پرسە.
كامل عەبدولقادر ئهوهشى خستۆتهڕوو، پاش ئەوەی سەردانی ( پەیمەنگای گویتە ) کراوە بۆ ئەم مەبەستەو پاش دیاری کردنی بەرواری ئەنجامدانی تاقیکردنەوە بە فەرمانی حکومەت و بەڕێزتان هاتوچۆی نێوان هەولێرو پارێزگاکانی تر ڕاگیراو بەو هۆیەشەوە پەیمانگای گویتە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی بۆ بەشداربوونی دەرەوەی پارێزگای هەولێر ڕاگرتووە.
راشیگهیاندووه، داواکارم کە لەگەڵ پەیمانگای گۆتە بدوێن تاوەکو خێزانم بێتە هەولێرو بواری پێ بدەن وەک دانیشتوویەکی سنوری پارێزگای هەولێر لەو پەیمانگا تاقیکردنەوەکەی ئەنجام بدات و چیتر لە چاوەڕوانی تاقەت پڕوکێندا مەمان هێڵنەوە، داواکەم هێندە گران نییە بەڵام بۆ سوک کردنی باری سەرشانی ئێمە زۆر بەنرخەو بەکەڵکە.