دوای زیاتر لە هەفتەیەك دواكەوتن ئەمڕۆ مووچە دابەش دەكرێت

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-13 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ بڕیارە ئەمڕۆ دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو. بەپێی خشتەیەك كە پێشتر بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت و بەوەش یەكەم وەزارەت مووچە وەردەگرێت. دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 لەكاتێكدایە كە سێ‌ مووچەی ساڵی ڕابردوو دابەشنەكراوە.