هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٩/١٢/٧ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆز جەیمس جێفری نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سوریا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا و ناوچەکە کرایەوە. جەخت لە بەردەوامبوونی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق کرا. باڵیۆز جەیمس جێفری
پابەندبوونی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای بە پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستان و پشتگیریکردنی پێشمەرگە دووپات کردەوە. سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد لە بەرامبەر دووپاتکردنەوەی پشتگیریی لە هەرێمی کوردستان و ئاماژەی بەوەدا، کە داعش هێشتاش هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی عێراق و هەماهەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زۆر گرنگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی رێکخراوە تیرۆریستەکان.