هەولێر-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، پشتیوانیی ته‌واوی پڕۆژه‌ی چاكسازی ده‌كه‌ن، کە له حكوومه‌ت ورده‌كارییه‌كانی ته‌واو بووه و، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به خه‌ڵكیان دا، جێبه‌جێی ده‌كه‌ن و له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی چاكسازییەوە ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ده‌بنه‌وه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ورده‌كارییه‌كانی پڕۆژه‌ی چاكسازی له حكوومه‌ت به‌كۆتا گەیشتووه، به‌م زووانه ده‌گاته په‌رله‌مان و فراکسیۆنی پارتی ئاماده‌ییه‌كی ته‌واوی كردووه، بۆ پێشوازی له پڕۆژه‌ی چاكسازی له فراکسیۆنه‌كانی تری ناو په‌رله‌مانیش تا ئێستا هیچ فراکسیۆنێك نه‌یگوتووه پشتیوانیی پڕۆژه‌كه ناكه‌ن".
هه‌ورامانی گوتی: "پڕۆژه‌ی چاكسازی خاڵی سه‌ره‌كیی حكوومه‌تی هه‌رێم و فراکسیۆنی پارتییه له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا بگاته په‌رله‌مان و كاری جددیی له‌سه‌ر بكرێت، پارتی له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا دروشمی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی هه‌ڵگرتبوو، بۆیه ئێستا ئه‌و دروشمانه به‌كردار جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".
وته‌بێژی فراکسیۆنی پارتی زیاتر گوتی: "له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی چاكسازییەوە ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ده‌بینه‌وه و به یاسا ڕووبه‌ڕووی به‌هه‌ده‌ردانی پاره و سامانی وڵات ده‌بینه‌وه و بەو شێوەیە گەورەترین شەڕی گەندەڵی دەکەین و، ڕووبه‌ڕووبوونەوەی گه‌نده‌ڵی خواستی هه‌موومانه".
عه‌زیز هەورامی