ههولێر-KDP.info- لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار مۆڵەتی دروستكردنی كونسوڵخانەی كۆماری چین واژۆ كرا.
وەزارەتی شارەوانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بە ئامادەبوونی نی رووچی، كونسوڵی گشتیی كۆماری چینی میللی لە هەولێر و سەرۆكی شارەوانیی هەولێر، مۆڵەتی دروستكردنی كونسوڵخانەی كۆماری چین لە هەولێر واژۆ كرا.
ئاماژە بەوەشكراوە، باڵەخانەی كونسوڵخانەی گشتیی كۆماری چینی میللی لە شاری هەولێر، پێشتر لە رێككەوتی 31/10/2018 لەسەر رێگەی پیرمام زەوی بۆ تەرخانكراوە. دوای واژۆكردنی مۆڵەتی دروستكردنی دەست دەكرێت بە دروستكردن و جێبەجێكردنی كارەكانی تەواوكردنی باڵەخانەكە.