ڕێگەی ئەزمەر دادەخرێت

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-07 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

بارهەڵگرێك رێگەی ئەزمەڕ دادەخات بەهۆی پەككەوتنی بارهەڵگرێكەوە، بۆ ماوەیەك هاتوچۆ لە چیای ئەزمەڕ راگیرا. لە راگەیەنراوێكی رادیۆی ترافیك كە كۆپییەكی گەیشتوەتە pukcc.net راگەیەنراوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 7-12-2019، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە ناوەڕاستی شەقامی چیای ئەزمەڕی شاری سلێمانی پەكی كەوت و بەو هۆیەوە بۆ ماوەیەك هاتوچۆ لە چیای ئەزمەڕ راگیرا. ئەمەش لەكاتێكدایە شەپۆلێكی بەفر بارین چیای ئەزمەڕ و ناوچە سنوورییە شاخاوییەكانی هەرێمی گرتووەتەوە.