نازم دەباغ رەتیدەكاتەوە ئێران هەڕەشەی لە هەرێمی كوردستان كردبێت

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-13 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران رەتیكردەوە ئێران هەڕەشەی لە هەرێمی كوردستان كردبێت لەسەر روداوەكانی ئەم دواییە و هەڵوێستەكانی بەرپرسانی هەرێم.

نازم دەباغ لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ خەندان رایگەیاند،"ئێران هیچ هەڕەشەیەكی لە هەرێمی كوردستان نەكردوە".

سەبارەت بە هەڵویستەكانی هەرێم تایبەت بە دۆخی عێراق و گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران، نازم دەباغ رایگەیاند،"هەرێمی كوردستان نابێتە لایەنگری هیچ لایەنێك و لەئێستاشدا تاران لە رێگەی ئێمەوە هیچ پەیامێكی ئاراستەی هەرێمی كوردستان نەكردوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە بەهۆی گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران، لە هەندێك شوێن وابڵاوكراوەتەوە كە تاران هەڕەشەی لە هەرێمی كوردستان كردوە سەبارەت بە هەڵوێستەكانیان لە روداوەكانی ئەمدواییە.