لەناو هۆڵی پەڕلەمانی كوردستان گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-13 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ لەكاتی گفتوگۆ كردن لەسەر خانەنشینی پلەباڵاكان شەڕە قسە دەكەوێتە نێوان چەند پەڕلەمانتارێك و بەهۆیەوە كۆبوونەوەكە گرژی تێدەكەوێت. بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لە كاتی خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسای چاكسازی و لەكاتی گفتوگۆ لەسەر ماددەی 7ی تایبەت بە خانەنشینی پلەباڵاكان شەڕە قسە كەوتۆتە نێوان بەشێك لە پەڕلەمانتارانی پارتی و نەوەی نوێ‌.