دیجیتاڵ میدیای سپێده
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه گه‌یشتنی 500 ملیۆن دیناره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به پارێزگاكه راده‌گه‌یه‌نێت .
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 17ی ئهیلوول، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند: سوپاسی پشتگیرییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین و ده‌شڵێت 500 ملیۆن دیناره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانیان به ده‌ست گه‌یشتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه ، ئه‌و پاره‌یه‌ی به ده‌ست گه‌یشتوه بۆ سوودلێوه‌رگرتن له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌كار ده‌هێنرێ.
جێیی ئاماژه‌یه ماگی ڕابردوو مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم بڕیاریدا بڕی 500 ملیۆن دیناری بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه خه‌رجبكرێت و هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی ڕاگه‌یاند .
به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 303 توشبوو، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 205 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 24 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.