بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1-12-2019 په‌رله‌مانی عیراق كۆببێته‌وه‌و له‌گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نامه‌ی ده‌ستله‌كاكێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌بێت. له‌و باره‌یه‌وه د. ته‌ها حه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی راگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عیراقدا گفتوگۆی چه‌ند پرسێك ده‌كرێت، به‌ڵام له‌گرنگترینیان نامه‌كه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌بێت. وتیشی: بارودۆخی عیراق و به‌رده‌وامیی خۆپیشاندانه‌كان له‌چه‌ند شارێكی عیراق ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه ده‌بێت. كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عیراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاساییه‌و سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ن.
دوا نوێکردنەوە: 2019-12-01 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia