خاتوو رازیه محه‌مه‌د مه‌حمودی ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵ، نیشته‌جێی گوندی گرده‌گۆزینه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی به جووتیاری به‌سه‌ر بردووه.
خاتوو رازیه بۆ (باس) گوتی: ”هه‌ر له منداڵییەوه كه خۆم ناسیوه تا ئێستا، سه‌رقاڵی كاری كشتوكاڵیم، سەرەتا له‌گه‌ڵ باوكم و دواتر له‌گه‌ڵ خوشك و براكانم“.
گوتیشی: "هه‌موو جۆره میوه‌یه‌كی وه‌ك هه‌نار و خورما و لیمۆ و نارنج و پرته‌قاڵ به‌رهه‌م ده‌هێنین، هاوكات هه‌موو جۆره سهوزەیهكی وه‌ك كه‌ره‌وز و سڵق و كهوەر و ره‌شاد دەچێنین.
رازیه ئه‌وه‌ی خسته روو: "تێكڕای ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان هیچ مووچه‌یه‌كیان له حكوومه‌ت نییه، به پێكه‌نینیشه‌وه گوتی: "له‌وه‌ته‌ی هه‌ین بژێویی ژیانمان له‌سه‌ر كاری كشتوكاڵییه، هاوكات هەناردەكردنی سه‌وزه لای ئێمه بۆ بازاڕ و عه‌لوه بۆ ته‌نیا رۆژێكیش نه‌وه‌ستاوه“.
ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، به هۆكاری كاری جووتیارییه‌وه درێژه‌ی به خوێندن نه‌داوه و نه‌بووەته خاوه‌نی بڕونامه، به‌ڵام به‌هۆی كاری كشتوكاڵییه‌وه، ئەزموونی باشی لەو بوارەدا هەیە.
ئه‌و باسی له‌وه كرد: "رووباری سیروان بووەته سه‌رچاوه‌یه‌كی باش بۆ جووتیارانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و گوندی گرده‌گۆزینه به‌تایبه‌ت، چونكه گونده‌كه‌ی ئه‌وان كه‌وتووەتە سه‌ر رووبارهكە“.
رازیه نه‌یشارده‌وه، له گونده‌كه‌ی خۆیان ناسراوان به خوشكه جووتیاره‌كان، به‌ڵام ئه‌مساڵ له پێشانگای كشتوكاڵیی جووتیارانی گه‌رمیان، بۆ نمایشكردنی به‌رهه‌می جووتیاران زیاتر ده‌ركه‌وتن.
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه، به كاری كشتوكاڵی و جووتیاری زۆر خۆشحاڵه، بۆیه پێداگریی كرد تا له ژیاندا مابێ له پیشه‌ی جووتیاری دوورناكه‌وێته‌وه.