خەندان-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان خوێندنه‌وه‌ی دوه‌مى پڕۆژه‌یاسای چاكسازی كۆتایی پێهێنا و بڕیارەی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتو ده‌نگ لەسەر پڕۆژەکە بدرێت.
پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 4:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە به سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌بونی هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، به‌شی دوه‌می دانیشتنی ژماره (14)ی ئاساییی خولی پایزه له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن کۆتاییهاتوە.
به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه بهردهوامبونبو له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی دوه‌می پڕۆژه‌یاسای (چاكسازی له خانه‌نشینی موچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر) به‌پێی حوكمی ماده‌كانی ( 87، 88،89، 92) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
لە کۆبونەوەکەی دوێنێدا، مادده‌ی حه‌وته‌می پڕۆژه‌یاساكه كه تایبه‌ت بو به بواری خانه‌نشینی و له چوار برگه پێكهاتبو، تێیدا چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكردنی پله باڵاكانی داموده‌زگاكانی هه‌رێم دارێژراوه، زۆرترین تێبینی و پێشنیازی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران و فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی ناو په‌رله‌مانه‌وه له‌سه‌ر خرایه‌رو.
ئەوەش خراوەتەڕو، هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانی ئه‌و مادده‌یه‌دا، لێكتێنه‌گه‌یشتن له‌نێوان ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار رویدا‌و ئه‌مه‌ش وایكرد بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی دانیشتنه‌كه هه‌ڵپه‌سێردرێت و دواتر جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه ده‌ستپێكرده‌وه‌و لەلایەن ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی داوا لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە دەرخستنی راستی روداوەکە پێکبهێندرێت.
پاشان گفتوگۆكان به‌رده‌وامبون له‌باره‌ی مادده‌ی حه‌وته‌می پڕۆژه‌یاساكه كه تایبه‌ت بو به بواری خانه‌نشینی، دوای كۆتایی هاتنی گفتوگۆكانیش، له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌كان و وه‌زیری داراییه‌وه رونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌باره‌ی پێشنیاز‌و تێبینییهكانی په‌رله‌مانتاران خرانه‌ڕو.
مادده‌ی هه‌شته‌می پرۆژه یاساكه‌ش تایبه‌تبو به‌خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ران و له‌دو بڕگه‌دا رێككاره‌كانی خانه‌نشینكردنیان رونكراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا‌و چه‌ندین سه‌رنج و تێبێنی و پێشنیاز بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى ماده‌كه خرانه‌ڕوو و چه‌ندین پرسیاریشیان ئاراسته‌ی ستافى حكومه‌ت كرد بۆ به‌رچاوڕونیی زیاتر له‌سه‌ر ماده‌كه‌و دوای كۆتایی هاتنی گفتوگۆكانیش، له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌كان و نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه رونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌باره‌ی پێشنیاز‌و تێبینییهكانی په‌رله‌مانتاران خرانه‌ڕو.
مادده‌كانی نۆیه‌م تا دوانزده‌یه‌می پرۆژه یاساكه له‌به‌شی حه‌وته‌می تایبه‌ت به بواری خانه‌نشینی بریتیبون لهرێككارهكانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خانه‌نشینكراو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی به‌پله‌ی وه‌زیر تا پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی بۆ چه‌ند چینێك و رێكخستنه‌وه‌و یه‌كخستنی دامودهزگاو به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه جیاجیاكانی خانه‌نشینی كه له‌هه‌رێم هه‌ن له‌گه‌ڵ راستكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی چه‌ند چینێك له‌چوارچێوه‌ی رێككاره یاساییه‌كان.
له‌به‌شی هه‌شته‌می پرۆژه یاساكه كه بریتی بو له‌حوكمه كۆتاییه‌كان و مادده‌كانی سێزده‌م تا بیست و یه‌كه‌م تایبه‌تبون بهرێككاره یاساییه‌كانی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی یاساكه له‌چوارچێوه‌ی ده‌ركردنی رێنماییه‌كان و پابه‌ندكردنی سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی هه‌رێم به یاساكه‌وه، هه‌ر مادده‌یه‌ك به‌جیا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا‌و چه‌ندین سه‌رنج و تێبێنی و پێشنیاز بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى ماده‌كان خرانه‌ڕو و چه‌ندین پرسیاریشیان ئاراسته‌ی ستافى حكومه‌ت كرد بۆ به‌رچاوڕونیی زیاتر له‌سه‌ر ماده‌كان و دوای كۆتایی هاتنی گفتوگۆكانیش، له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌كان و نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه رونكردنه‌وه‌ی پێویست به‌جیا له‌سه‌ر هه‌ر مادده‌یه‌ك له‌باره‌ی پێشنیاز‌و تێبینییهكانی په‌رله‌مانتاران خرانه‌ڕو.
دوای ته‌واوكردنی گفتوگۆكانی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی موچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر، سه‌رۆكی په‌رله‌مان لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌كانی راسپارد سه‌ر له‌به‌یانی سێشه‌ممه 15.01.2020 به‌ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم، كۆببنه‌وه بۆ داڕشتنه‌وه‌و پوختكردنه‌وه‌ی پێشنیاز‌و سرنجه‌كانی په‌رله‌مانتاران له‌باره‌ی مادده‌و برگه‌كانی پرۆژه‌كه‌و ئاماده‌كردنی راپۆرتی كۆتایی بۆ ئه‌نجامدانی رێككاره یاساییه‌كانی.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشیگه‌یاند، کاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی موچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر.