دیجیتال میدیای سپێده
زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئاگاداری قوتابیان ده‌كاته‌وه كه پێش ڕێكه‌وتی 4-10-2020 ده‌ست به مامه‌ڵه‌ی میوانداری بكه‌ن.
زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئه‌مڕۆ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به مەبەستی خۆپاراستن و په‌یڕه‌وی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان خۆ دووركه‌وتنه‌وه له ڤایرۆسی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەر لە درێژەی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره(9)ی ئه‌نجووومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی له رۆژانی {25 و 29/8/2020} له ته‌وه‌ره‌ی(یه‌كه‌م)، بڕگه‌ی(دووه‌م)، خاڵی(7)، تایبه‌ت به میوانداری قوتابیانی زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئاگاداری قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆمان ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وانه‌ی نیشته‌جێی شار‌و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانن، به‌شێوه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌توانن پێش واده‌ی ده‌ستپێكردنی ساڵی تازه‌ی خوێندنی 2020-2021 ده‌ست به مامه‌ڵه‌ی میوانداری بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: باشتر وایه پێش رێكه‌وتی(4-10-2020) كاروباره‌كان ته‌واو بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌بڕێن له سه‌ره‌تای پڕۆسه‌ی خوێندن به شێوه‌ی خوێندنی ئاوێته.