خەندان-
لاهور شێخ جه‌نگی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازی له جێمس جێفری، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی داعش له‌عێراق و سوربا ده‌كاته‌و جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "ده‌بێت حكومه‌تی عێراق بهبایهخهو گوێ له‌داواكانی هاوڵاتیان وخۆپیشانده‌ران بگرێت".
لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی،"ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌هه‌ولێر پێشوازیم له‌وه‌فدێكی باڵای وڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كرد، كه‌پێكهاتبون له جیم جیفری نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆهاوپهیمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌عێراق وسوریا، ژه‌نراڵ ئیریك هیل سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه تایبه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق وسوریا وستیڤ فه‌یگن كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان".
ده‌بێت حكومه‌ت بهبایهخهو گوێ له‌داواكانی هاوڵاتیان وخۆپیشانده‌ران بگرێت و چاكسازی بنه‌ڕه‌تی له‌ته‌واوی سێكته‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تدا بكات
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو،"له‌و دیداره‌دا بارودۆخی سیاسی و سه‌ربازی و هه‌واڵگری له‌عێراق و سوریا تاوتوێكرا دواتر، پشێوییه‌كانی شه‌قامی عێراق ته‌وه‌رێكی تری دیدارهكهبو كه‌ده‌بێت حكومه‌ت بهبایهخهو گوێ له‌داواكانی هاوڵاتیان وخۆپیشانده‌ران بگرێت و چاكسازی بنه‌ڕه‌تی له‌ته‌واوی سێكته‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تدا بكات و جه‌ختیش له‌گرینگی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێم وناوه‌ند كرایه‌وه".
كورد له‌عێراق ولهسوریا له‌هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دابوه و تیرۆریستانی داعش-یان تێكشكاندوه، ناكرێت كورد له‌سوریا به‌ته‌نیا جێبهێڵرێت
لاهور شێخ جه‌نگی ئاماژه‌ی بهوهكردوه كه شه‌ڕی داعش و پرسی كورد له‌سوریا ته‌وه‌رێكی تری ئه‌و دیدارهبو، كه‌تیایدا وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كورد له‌عێراق ولهسوریا له‌هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دابوه و تیرۆریستانی داعش-یان تێكشكاندوه، ناكرێت كورد له‌سوریا به‌ته‌نیا جێبهێڵرێت، له‌كۆتایشدا وه‌فدی میوان هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان خواست".