دیجیتاڵ میدیای سپێده
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگەیاند، ماوه‌ى مانگێكه ده‌ستیان بە هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیل كردوه، تا ئێستادا نزیكه‌ى سێ هەزار ماتۆڕسكیلیان ده‌ست به‌سه‌ر داگرتوه، به‌هیچ جۆرێك نادرێته‌وه خاوه‌نى.
عه‌مید دیدار عومه‌ر قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌ولێر بە ماڵپەڕی پارێزگای هەولێر راگەیاند، "ماوه‌ى 90 رۆژ به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا ده‌وام له ته‌واوى دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت راگیرابو، ئه‌وه‌ش رون و ئاشكرایه كه رۆژانه نزیكه‌ى 500 كه‌س بۆ ده‌رهێنانى مۆڵه‌ت مامه‌ڵه پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌مانه هه‌موى به‌سه‌رماندا كۆبونەتە‌وه، نۆره گه‌یشتبوه نزیكه‌ى 4 مانگ، خۆشبه‌ختانه دو مانگ له‌مه‌و پێش بڕیارماندا به دو شه‌فت ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه".
لەبارەی هەڵمەتی دەست بەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیل، ئاماژەی بەوەکرد، "ماتۆڕسكیله‌كان كێشه‌یه‌كى زۆریان بۆ رێڕه‌وى هاتوچۆ دروستكردبو، چه‌ند جارێك پێش ئێستا ئاگادارمان كردنه‌وه، ماوه‌ى مانگێكه ده‌ستمان پێكردوه، نزیكه‌ى 3000 ماتۆڕسكیلمان ده‌ست به‌سه‌ر داگرتوه، به‌هیچ جۆرێك نادرێته‌وه خاوه‌نى، كه هۆكاره‌كه‌ى نه‌بونى ئه‌وه‌لیات و مۆڵه‌تى یاسایییە، ئه‌وانه نادرێته‌وه به‌خاوه‌نه‌كانیان".
لەبارەی قەرەباڵغی شاری هەولێر و ماستەرپلانی هاتوچۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌ولێر باسی لەوەکرد، له وه‌زاره‌تى ناوخۆ چه‌ند كۆبونه‌وه‌كیان ئه‌نجامداوه، وێراى كۆبونه‌وه‌كانى ژوری په‌ره‌پێدانى هاتوچۆ له پارێزگاى هه‌ولێر، كه به‌سه‌ر په‌رشتى پارێزگاری هه‌ولێر كه مانگانه دوجار ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌م بابه‌ته پێشنیاری ئەوان ئه‌وه‌یه ماسته‌رپلانى هاتوچۆ بكرێت، به نوسراوى فەرمی داوایان له وه‌زاره‌تى ناوخۆ و پارێزگاى هه‌ولێر كردوه كه ماسته‌رپلانى هاتوچۆ بۆ ماوه‌ى پێنج یان 10 ساڵ دابنرێت، ئه‌وكات ده‌توانن ئه‌و قەرەباڵغییەی نێو شاری هه‌ولێر نه‌هێڵن.
ده‌رباره‌ى پشكنینى ده‌رونى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه داواى مۆڵه‌تى شۆفێری ده‌كه‌ن، عه‌مید دیدار عومه‌ر قادر وتى، "ئێمه به‌پێى رێنماییه‌كان مۆڵه‌ت ده‌ده‌ینه شۆفێر، وێڕای ئه‌وه‌ى كه رێنماییه ئیداریی و كارگێرییه‌كان، رێنمایی ته‌ندروستیش بونى هه‌یه، لیژنه‌ى پزیشكى بونى هه‌یه، هه‌ڵسه‌نگاندنى ته‌ندروستى بۆ داواكار ده‌كات، هه‌ر كه‌موكوڕییه‌كى جه‌سته‌یی ده‌رونى هه‌بێت بۆ ئێمه‌ى ده‌نوسن"