لە ڕۆژئاوای كوردستان كاتی كردنەوەی خوێندنگەكان دیاریكرا

دوا نوێکردنەوە: 2020-09-23 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ ئیدارەی خۆسەری لە ڕۆژئاوای كوردستان بڕیاریدا دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بە ڕەچاوكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزییەوە بكرێنەوە. بەپێی نووسراوێكی دەستەی پەروەردە و فێركردن لە ئیدارەی خۆسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە گشتاندنێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە سەرجەم خوێندنگەكانی ئیدارەی خۆسەری لە ڕۆژی یەك شەممە 27-9-2020ەوە دەكرێنەوە. ڕاشیگەیاندووە، كە سەرجەم ڕێكارەكانی خۆپارێزی و تەندروستی پەیڕەو دەكرێن لە […]