خەڵک – بەشی هەواڵ ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەفڕاکسیۆنی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، پارتی دیموکراتی کوردستان سەرگەرمی سەپاندنی مۆدێلێکە لە سیاسەت و دەسەڵاتداری ،کە بوار ناهێڵێتەوە بۆ هیچ بێگوێیی و لاسارییەکی سیاسی. پەیمان عیزەدین، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەفڕاکسیۆنی گۆڕان لەوتارێکیدا لەژێر ناونیشانی (پارتی لە چ ڕێککەوتنێکدایە لەگەڵ پارتەکانی تر؟) ڕایگەیاند، گرێبەستی ملدان (ٳذعان) ،جۆرێکی گرێبەستە […]