وەزارەتی دارایی:مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 18٪دەبێت

دوایین نوێکردنەوە 2020-09-24 00:00:00 - سەرچاوە: په‌یامنێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند مووچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 18٪ دابەشدەکرێت. وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 24-9-2020) فەرمانگەکانی راسپارد لیستی مووچەی مانگی 4ـی 2020 ئامادەبکەن. بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەو مووچەیەی ئەم مانگە دەدرێتە فەرمانبەران: بە لێبڕینی 18٪دەبێت، بەڵام مووچەی پلە تایبەتەکان بەهەمان شێوەی مانگی رابردوو دابەش دەکرێت. Q

The post وەزارەتی دارایی:مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 18٪دەبێت appeared first on ئاژانسی پەیامنێر.