وه‌زاره‌تى دارایی رێژه‌ى لێبڕینى موچه‌ى مانگى 4 دیاریده‌كات

دوا نوێکردنەوە: 2020-09-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم داوای لە گەنجینەكان كردوە لیستی موچە ئامادەبكەن و لێبڕینی موچەش لە 21٪ بۆ 18٪ گۆڕانكاری بەسەردا دێت.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 24/9/2020، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانگەکانی راسپارد لیستی مووچەی مانگی 4ـی 2020 ئامادەبکەن.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەو موچەیەی ئەم مانگە دەدرێتە فەرمانبەران، بە لێبڕینی 18٪دەبێت، بەڵام پلەمووچەی تایبەتەکان بەهەمان شێوەی مانگی رابردوو دابەش دەکرێت