خەندان-
یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه ده‌كاته‌وه کە بۆ بوژاندنه‌وه‌ی عێراق له‌كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوه‌یت له‌ساڵی 2018 درا,ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕی 400 ملیۆن یۆرۆ هاوكاری عێراق ده‌كات.
جۆزێپ بۆریل، نوێنه‌ری باڵای سیاسه‌تی ئاسایش و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی یه‌كێتییه‌كه‌دا له‌شاری ستراسبۆرگ-ی فڕه‌نسا کە تایبه‌ت بو به بارودۆخی عێراق و ئێران، رایگه‌یاند، "پێویستە هاوكاری و پاڵپشتی به‌رده‌وامان بۆ داواكاری چاكسازی هاوڵاتیانی عێراق هه‌بێت، هاوكات له‌روانگه‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌وه ده‌بێت كاره‌كانمان جێبه‌جێبكه‌ین به‌ره‌چاوكردنی پابه‌ندبونی به‌ڵێنه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی كه له‌كۆنگره‌ی بوژاندنه‌وه‌ی عێراق له شوباتی 2018 له‌كوه‌یت خراونه‌ته‌ڕو".
یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌فای بۆ به‌ڵێنه‌كانی هه‌یه، بڕێكی دیاریكراوی خۆی كه زیاتر له 400 ملیۆن یۆرۆ هاوکاری عێراق ده‌كات
رۆژانی 12و 14ی شوباتی 2018 كۆنگره‌ی بونیادنان و بوژاندنه‌وه‌ی عێراق له‌كوه‌یت ئه‌نجامدرا
جۆزێپ بۆریل ئاشكرایكرد، "ئێمه پابه‌ندین به‌كاركردن بۆ راگرتنی توتدوتیژیهكانی ئێستای عێراق بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چێت".