عیراق؛ ئاماری توشبوون بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-09-25 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 4593 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 4505 كەسیش چاكبوونەتەوە و 68 حاڵەتی مردنیش هەبووە. وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 20 هەزار و 662 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 4593 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون […]