مسته‌فا كازمی: هاوپەیمانێتی گەندەڵی‌ و چەكی لەیاسادەرچوو لە عێراق جێگەیان نابێتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-09-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، پشتیوانی پێشنیازەكانی موقتەدا سەدر دەكەم" وتیشی،"هاوپەیمانێتی گەندەڵی‌ و چەكی لەیاسادەرچوو لە عێراق جێگەیان نابێتەوە"

مستەفا كازمی لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی،"پشتیوانی لە پێشنیارەکانی سەدر دەکەین بۆ پێكهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییانەی پەیوەندیان بە بەئاسایش‌ و شكۆ و ناو و ناوبانگی عێراق ‌و پابەندبونە نێودەوڵەتییەكانەوەیە هەیە."

سەرۆكوەزیرانی عێراق جەختیكردەوە، دەستی یاسا لەسەرو دەستی لەیاسا دەرچوەكانەوەیە، هەرچەند هەندێك بەپێچەوانەكەی ئەمەوە بیربكەنەوە، هاوپەیمانێتی گەندەڵی‌ و چەكی لەیاسادەرچو لە عێراق جێگەیان نابێتەوە".

موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر، داوای پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی كرد لە بەئامانجگرتنی دپلۆماتكاران و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی و دامەزراوە حكومییەكان و راگەیاندنی ئەنجامەكانی بۆ رای گشتی.

ئەمڕۆ هەینی، لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، موقتەدا سەدر رایگەیاند، پێویستە لیژنەیەكی ئەمنی، سەربازی و پەرلەمانی بۆ لێكۆڵینەوە لە پێشێلكارییە ئەمنییەكانی عێراق و هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی وڵاتان و دامەزراوە دەوڵەتییەكانی عێراق پێكبهێنرێت.