خەندان-
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر زیادكردنی موچه‌ی خانه‌نشینی هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ناو پڕۆژه‌یاسای چاكسازی به‌ڵێنه‌كه‌ی حكومه‌تیان بۆ زیادكردنی موچه‌كانیان جێگیركردوه.
زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "وه‌ك لیژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت گفتوگۆمان كرد، دو بژاردە هه‌یه بۆئه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینانی هێزه‌كانی ناوخۆ زیاد بكرێت".
بژاردەی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه، له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا حكومه‌ت یاسایه‌كی خانه‌نشینی یه‌كگرتوی هه‌رێم ده‌نێرێته په‌رله‌مان
دوای دو رۆژ لە کۆبونەوە و گفتوگۆکردنی چڕ، بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دوەمی بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی تەواوکرد و بڕیارە سبەی پێنجشەممە دوای خوێندنەوەی سێیەم دەنگ لەسەر پڕۆژە یاساکە بدرێت.
له‌ڕێگه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌ئه‌نجامی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ده‌مێنێته‌وه، موچه كه‌مه‌كانی پێبه‌رزده‌كرێته‌وه
بەهۆی ئەوەی به‌شێكی زۆری موچه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ په‌یوه‌ست كراوه به ده‌رماڵه، له‌كاتی خانه‌نشینكردنیاندا موچه‌ی بنه‌ڕه‌تیان هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌وه‌ش موچه‌ی خانه‌نشینیه‌كه‌یان له 400 هه‌زار دینار كه‌متر ده‌بێت.