نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای سه‌ربازیی به‌ریتانی کۆبووه‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2020-01-15 00:00:00 - سەرچاوە: خواکوڕك

نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کرده‌وه‌ تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش مه‌ترسییه‌کی ڕاسته‌قینه‌یه‌ که‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌قامگیریی عێراق و ناوچه‌که‌ ده‌کات و بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌ویان عێراق و هه‌رێمی کوردستان هێشتا پێویستییان به‌ هاوکاری و پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش هه‌یه‌. سه‌له‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٥/١/٢٠٢٠ له‌ هه‌ولێر، له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای سه‌ربازیی به‌ریتانی به‌ سه‌رۆکایه‌تیی جه‌نه‌ڕال سیر جۆنز لۆریمه‌ر […]