خەندان-
جێگری یه‌كه‌می یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگەیاند، چونەدەرەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق کاریگەری لەسەر بەجێهێشتنی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو وڵاتە دەبێت، جگه له‌وه‌ش وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانیان ئه‌و وڵاته جێده‌هێڵن.
جودی هود، جێگری یه‌كه‌می یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌میانه‌ی وته‌یه‌كدا له‌په‌یمانگای دیراساتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له واشنتن رایگه‌یاند، "گوێمان له ده‌ركردنی هێزه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌رچونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش ده‌بێت، جگه له‌وه‌ش وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان ئه‌و وڵاته جێده‌هێڵن، گروپی تیرۆرستیش به‌هێزه‌وه بۆ عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه".
به‌شێوازی پله‌به‌ندی جێهێشتنی عێراق كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ به‌جێهێشتنی وه‌به‌رهێنه‌ركانیش، گرفت له‌سیستمی بانكی ئه‌و وڵاته دروستده‌بێت
پێنجی ئەم مانگە، ئەنجومەنی نوێنەران یاسای دەركردنی هێزە بیانیەكانی لەعێراق پەسەندكرد
داوا ده‌كات، لایه‌نه‌كان كۆببنه‌وه و گفتوگۆی لایه‌نه خراپه‌كانی ده‌رچونی هێزه‌كانی وڵاتەکەی لە عێراق بكه‌ن
حكومەتی عێراق پابەند دەبێت بەهەڵوەشاندنەوەی ڕێكەوتننامەی ساڵی 2016ی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش كە بە مەبەستی هاوكاری واژۆی كردوە