فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی شنگالیان کرد

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-15 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خه‌ندان-

سەرچاوەیەک لە سنوری  قه‌زای شنگال رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی بارەگایەکی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە)  کردوە.

سەرچاوەیەک لە سنوری  قه‌زای شنگال بە خەندان-ی راگەیاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا بۆردومانی باره‌گایه‌كی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە)یان کردوە له‌كۆمه‌ڵگه‌ی دوگرێ له‌ناحیه‌ی سنونێ-ی سه‌ر به‌قه‌زای شنگال.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەکرد، بەهۆی ئەوەی بۆردومانەکە کۆبونەوەکەیەکی کردوەتە ئامانج و ژمارەیەک کەس لەشوێنی کۆبونەوەکە بون، پێدەچێت کوژراو و برینداری لێکەوتبێتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ئەو زانیاریەی پشتڕاستنەکردوەتەوە.

یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال ناسراو بە (یەبەشە) و یەکینەکانی ژنانی شنگال ناسراو بە (یەژەشە) به‌هێزێکی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) داده‌نرێن و لە بەشێک لە ناوچەکانی شەنگال و دەوروبەری جێگیرکراون.