شنگال-KDP.info- فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی شنگال رایگەیاند، ئەمڕۆ نیوەڕۆ جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بارەگایەكی پەكەكەیان لە شنگال كردووەتە ئامانج و بەو هۆیەوە حەوت كوژراو و سێ بریندار هەن.
قاسم شەشۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بارەگایەكی پەكەكەیان لە كۆمەڵگای دووگرێ بۆردوومان كردووە و، بەو هۆیەوە حەوت كوژراو و سێ بریندار هەن، كە لەناو بارەگای پەكەكەدا بوون و چەكداری ئەوانن.
شەشۆ گوتیشی، دوای بۆردوومانكردنی بارەگاكە، تەرمی كوژراوەكان و بریندارەكانیش رەوانەی نەخۆشخانەی سنوونێ كراون.
لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جاری دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە هۆی بوونی پەكەكەوە لە شنگال، ئەو ناوچهیان بۆردوومان كردووە، ئەمەش وای كردووە كە ئاوارەكان و خەڵكی شنگال نەوێرن بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان.
بڵند ئیبراهیم