ئالووسی بۆ KDP: سەرۆک بارزانی گیانی خۆی خستووەتە پێش گەلەکەی

دوایین نوێکردنەوە 2020-01-15 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

بەغدا-KDP.info-  سیاسەتڤان و کەسایەتیی دیاری عیراقی دەڵێ، بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەیەک لە ناوچەکەدا جیهان پێویستی بە سەرۆک بارزانییە.

میسال ئالووسی، لە لێدوانیکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "سەرۆک بارزانی هەموو ژیانی خۆی تەرخان کردووە بۆ بەرقراربوونی ئاشتی و ئازادیی ناوچەکە، بینیشمان ئێستا هەموو لایەک دەگەڕێنەوە بۆ لای ڕێبەر، سەرۆک بارزانی."

ناوبراو دەڵێ: "لە تێکشکاندنی حکوومەتە دیکتاتۆرییەکانەوە تا تێکشکاندنی داعش، سەرۆک بارزانی گیانی خۆی خستووەتە پێش گەلەکەی، بۆیەش ئەوانەی هەوڵیان داوە پێگەی سەرۆک بارزانی کەم بکەنەوە هیچیان بەدەست نەکەوتووە، بەڵکو سەرۆک هەمیشە بە بەهێزی ماوەتەوە."

کــــاروان بــــاعەدری