حەواس عەگید: داواکاریی کورد لە دەستووری سووریادا ئاشکرا دەکات

دوایین نوێکردنەوە 2020-01-15 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info - ئەندامی دەستەی دانوستانکاری سووریا ڕایگەیاند، ئێستا دانوستاندنەکان بۆ گەیشتن بە ڕەشنووسی کۆتاییی دەستووری سووریا بەردەوامن.

حەواس عەگید، لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "کوردیش داواکاریی هەیە، داواکارییەکانی کورد بریتین لە: یەکەم: ناوی سووریا، کۆماری سووریا بێت، دووەم: سووریا وڵاتێکی فرەئاین و فرەنەتەوە و فرەپیکهاتە بێت، سێیەم: دەستووری سووریا ددان بە مافی کورددا بنێت. چوارەم: زمان و کەلتووری کورد لە سووریا فەرمی بێت و، پێنجەم: پرسی کورد پرسێکی نیشتمانی بێت و سیاسەتی پێشوو بەرانبەر بە کورد جێبەجێ نەکرێت و کوردەکان قەرەبوو بکرێنەوە."

ناوبراو دەشڵێت: "جگە لەم داواکارییانە چەندین پرسی تریش بۆ ئایندەی سووریا و پشکداریکردنی کارای کورد لە ناوەند و مەرجەعی بڕیاردانی ئایندەی سووریادا هەیە.'

کاروان باعەدری