دیجیتاڵ میدیای سپێده
به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی تایبه‌ت به قوتابییانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم ئاماده ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی قوتابیان و به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی سپێده بۆ ئه‌مساڵی خوێندن رێژه‌ی وه‌رگرتنی قوتابی له به‌شه‌ناوخۆییه‌كان كه‌متر ده‌بێت.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 3-10-2020 فه‌خره‌دین عه‌بدوڵا ره‌سول، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌ناوخۆیی كوڕان له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین راگه‌یاند،" هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه بۆ ئه‌و قوتابییانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێره‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه و چاوه‌ڕێی فه‌رمان ده‌كه‌ین بۆ وه‌رگرتنیان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،"به‌رنامه‌ی خۆمانمان داناوه وه‌كو به‌شه‌ناوخۆییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی قوتابیان، له‌لای ئێمه هه‌ر ژوورێك ئه‌گه‌ر ساڵی پار جێگای چوار قوتابی بووبێت، ئه‌وا ئێستا دوو قوتابی لێ داده‌نێین، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر جێگای دوو قوتابی بێت ئه‌وه یه‌ك قوتابی تێدا داده‌نێین، ئه‌وه‌ش بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی قوتابییان".
له‌باره‌ی رێكاره ته‌ندروستییه‌كانیشه‌وه رایگه‌یاند،" هه‌ر رێنمایه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه بۆمان بێت په‌یوه‌ستین پێوه‌یه و جێبه‌جێی ده‌كه‌ین،ئه‌گه‌ر قوتابیه‌ك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێت جیای ده‌كه‌ینه‌وه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، وابڕیاره سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 4-10-2020 خوێندن له زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین به شێوازی خوێندنی ئاوێته ده‌ستپێبكاته‌وه.