تەقینەوەیەك لە بارەگای یەکەی 70ی سەر بە یەکێتی لە سلێمانی روویدا

دوایین نوێکردنەوە 2020-10-04 00:00:00 - سەرچاوە: په‌یامنێر

لەنێو فەرماندەیی یەکەی 70ی هێزەکانی پێشمەرگە کە دەکەوێتە سەر رێگای سلێمانی-تاسڵوجە، تەقینەوەیەک روویدا.   سەرچاوەیەک لە راگەیاندنی فەرماندەیی یەکەی 70 رایگەیاند، تەقینەوەکە ‏”زیانی گیانیی نەبووە، بەڵام ئاگرێكی گەورە كەوتووەتەوە”.    ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، کە هێشتا نازانرێت هۆکاری تەقینەوە و ئاگرەکە چییە و لێکۆڵینەوە دەستپێدەکەن.

The post تەقینەوەیەك لە بارەگای یەکەی 70ی سەر بە یەکێتی لە سلێمانی روویدا appeared first on ئاژانسی پەیامنێر.