پەرلەمانتارێك: گەر سزاكان بسەپێنرێن حكومەت ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران دابین بكات

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-16 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق ڕایدەوگەیەنێت، گەر سزاكان لەلایەن ئەمریكاوە بەسەر عیراقدا بسەپێنرێن، حكومەت ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران دابین بكات، لەگەڵ ئەوەشدا كاریگەریی لەسەر ئێران دەبێت. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”ئەو پارەیەی لە هەموو بودجە گشتییەكاندا بۆ مووچە دابین دەكرێت، بە 40 ملیار دۆلار دەخەمڵِێنرێت، […]