بەغدا-KDP.info - ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، هۆکاری سەرەکیی بووژانەوە و سەقامگێریی کوردستان، سیاسەتی حەکیمانەیە.
ئەحمەد جبووری لە لێدوانێکی تایبەتی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی: "لە هەرێمی کوردستان ئیدارەیەکی باش و دەسەڵاتدارییەکی باش هەیە و داهاتە دارایی و ئابووریییەکان گەشەکردن و بووژانەوەی گەورەیان بە خۆیانەوە بینیوە."
جبووری دەڵێت: "هەموو سەرکەوتن و بەڕێوەبردنێکی باش پێویستی بە ئیداریەکی باش هەیە، ئەمانەش لە هەرێمی کوردستاندا هەن و بوونەتە هۆکاری گەورەی سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان لە هەموو ڕوویەکەوە و یاسا سەروەری هەمووانە."
کاروان باعەدری